٢٤ ئاب ٢٠٢٢ - ١٤:٤٢
 نەسروڵڵا: سەرکەوتنی خۆڕاگری لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کۆتایی بە پرۆژەی "ئیسڕائیلی گەورە" هێنا

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان شەوی سێ شەممە لە لێدوانێکدا وتی: سەرکەوتنی خۆڕاگری لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کۆتایی بە پرۆژەی "ئیسڕائیلی گەورە" هێنا.

«سەیید حەسەن نەسڕوڵڵا» کە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئاھەنگەکانی چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبوڵڵا، کۆڕەجێژنی "ئەربەعون  ڕەبیعا" قسەی دەکرد، وتیشی: پەیوەندییەکی قوڵ لە نێوان چالاکیی حزبوڵڵای پێش ساڵی 1982 و 2018 دا هەیە.  بەجۆرێک کە سەرکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٠ کۆتایی بە پرۆژەی "ئیسڕائیلی گەورە" هێناو سوپایەکی شکست پێ ھێنا کە گوایە قەت شکست ھێنانی بۆ نەبوو.

نەسروڵڵا وتی: هێزەکانی حزبوڵڵا شوێنکەوتووی ئیمام خومەینی(ر.ە) و ڕێبازی ئەو حەزرەتەن و بە گەورەترین ئیلهامبەخشی حزبوڵڵای دەزانن لە سەردەمی ئێستادا .

ڕاشیگەیاند: دوا دەستکەوتی خۆڕاگری لە شەڕی ساڵی  ٢٠٠٦ دا خۆ تێگەیاندنی خۆڕاگری لە بابەتی گەڕاندنەوەی مافی نەوت و غازی لوبنان بوو. لە ئێستاش دا ئازادکردنی بەشەداگیرکراوەکانی دیکەی  لوبنان ئەرکێکی نیشتمانییە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا وتیشی: بەهەر حاڵ سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٠٦ یەکێکە لە گرنگترین دەستکەوتەکانی خۆڕاگری لە ڕێبازە دوور و درێژەکەیدا. ئەم شەڕە ڕێساکانی ململانێ لەگەڵ دوژمنی زایۆنیی گۆڕی.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: لەو ئەرکانەمان لە داهاتوودا پێکھێنانی هاوکێشەی بەرپەرچ دانەوەیە بۆ پاراستنی خاک و خەڵک و سامانی لوبنان.

وتیشی: هەڕەشەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە کێشانی سنوورە دەریاییەکان بێ بایەخە، بڕیار و ھەڵوێستی ئێمە روونە و چاوەڕێی رۆژانی داهاتوو دەکەین ھەتا بە گوێرەی ئەوەی وا پێویستە بجوڵێینەوە.

342/